ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ریال مەدرید زستانی داهاتوو هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئێمباپێ ناکات

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، دوای کۆتایی هاتنی ئەم مانگە مافی ئەوەی دەبێت بێ ئەوەی یانەکەی هیچ بەربەستێکی بۆ دروست بکات، لەگەڵ یانەیەکی دیکە دەست بە گفتوگۆ کردن بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، دوای ئەوەی هەردوو یانەی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان لە تیروپشکی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەریەککەوتن، یانە ئیسپانیەکە بریاریداوە، وەکو رێزێک بەرامبەر گرێبەستەکەی هێرشبەری شازادەکان، مانگی سەرەتای ساڵی داهاتوو هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەو یاریزانە نەکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، شاهانەکان بریاریانداوە دوای کۆتایی هاتنی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، راستەوخۆ لەگەڵ ئەو یاریزانە هەوڵەکانیان دەست پێبکەن و، دەنگۆیەکیش هەیە هەردوولا گەیشتونەتە رێکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button