یاریگا-
یاسپەر سلیسێن، گۆڵپارێزی هۆڵەندی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیا لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئێلچی، ئاسیستێکی کرد و، گۆنزالۆ گۆییدێسی هاوڕێشی توانی تاکە گۆڵی یارییەکە تۆمار بکات.
دوای یارییەکە ماڵپەری ئۆپتای تایبەت بە ئامارەکان بڵاویکردەوە، گۆڵپارێزەکەی شەمشەمە کوێرەکان، بووە دووەم گۆڵپارێز لە مێژووی لالیگا دوو پاسی گۆڵی هەبێت، ئەو یاریزانە بە هاوبەشی لەگەڵ تێر شتێگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی لە پلەی دووەمی ئەو گۆڵپارێزانە دێت کە لە مێژووی خولەکە دوو پاسی گۆڵیان هەیە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، دودو ئاواتێ گۆڵپارێزی ئیسرائیلی پێشووی یانەکانی دێپۆرتیڤۆ لاکارۆنیا و ریال مایۆرکا، بە سێ پاسی گۆڵ خاوەنی پلەی یەکەمە.
1- دودو ئاواتێ 3 ئاسیست
2- یاسپەر سلیسێن 2 ئاسیست
3- تێر شتیگن 2 ئاسیست