ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئێمباپێ: کاتێک 14 ساڵم بوو، زیدان منی بۆ مەدرید بانگهێشت کرد

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە، ناوە ناوە باس لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەکات، ئەمەش بەرپرسانی یانەکەی نیگەران کردووە.

لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسا، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە دەڵێت ” کاتێک تەمەنم تەنها 14 ساڵ بوو، زینەدین زیدان کە ئەو ئەو کات راهێنەرایەتی تیپی دووەمی شاهانەکانی دەکرد، داوای لێکردم پەیوەندی بەو تیپەوە بکەم، بەراستی لەو تەمەنە و داواکاری لەلایەن راهێنەرێکی وەکو زیزۆ، جێگەی دڵخۆشی بوو، بۆیە ئێستاش شانازی بەخۆمەوە دەکەم ”.

ئێمباپێ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کۆتایی دێت، یانە ئیسپانیەکە هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەیدا، بەڵام دواجار سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی، بۆیە دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کە هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button