ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: دێرکلاسیکەر بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت

یاریگا
هەردوو یانەی بورووسیا دۆرتمۆند و بایرن میونشن لە گەڕی داهاتووی بۆندزلیگا و لە یاریگای سیگنال ئیدۆنا پارک رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، سەرەتا بریاربوو یارییەکە بە ئامادەبوونی هاندەران بکرێت، بەڵام دواتر بریاردرا کە رێگە بە ئامادەبوونی هاندەران نەدرێت.

لە هەژمارەی فەرمی یانەی بوورسیا دۆرتمۆند بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسە نوێیەکە، ئەنجومەنی هەرێمەکەیان بریاریانداوە رێگە بە هاندەران نەدەن دێرکلاسیکەر بە ئامادەبوونی هاندەران بکرێت، ئەمە لە کاتێکدا پێشتر نزیکەی 67 هەزار بلیتی یارییەکە بە هاندەران فرۆشراوە و، ئێستاش بریاربوایە بلیتەکان بۆ هاندەران بگەڕێندرێنەوە.

بورووسیا دۆرتمۆند بە کۆکردنەوەی30 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی بۆندزلیگای گرتووە، لە بەرامبەردا بایرن میونشن ئەو یانەیەش 31 خاڵی هەیە و بە تەنها جیاوازی یەک خاڵ، پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

Back to top button