ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

لیڤەرپول بەرگریكارێكی بارسێلۆنای دەوێت

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا ڕونالد ئاراوخۆی بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

گرێبەستەكەی ئاراوخۆ لەگەل بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی “ESPN” نوێكردنەوەی گرێبەستی ڕونالد ئاراوخۆ قورسە بۆ بلاوگرانا بەهۆی ئەو بارودۆخە داراییەی یانەكە تێی كەوتووە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە لیڤەرپول چاوی لە بەرگریكارەكەیە و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا بیگوازێتەوە ئەنفێلد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button