خووله‌کانی دیکە

کارگێری مانچێستەر یونایتد لە نێوان دوو بژاردە خۆی یەکلادەکاتەوە

Yariga App

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، پاڵێوراوی یەکەمیان بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان، ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ راهێنەری ئێستای یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسایە.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، کارگێری شەیتانە سوورەکان هەموو ئامانجیان ئەوەیە، بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرەکەی یانە فەرەنسیەکە وەکو راهێنەری یانەکەیان دەستنیشان بکەن، بەڵام ئەگەر سەرکەوتوو نەبوون، ئەو کات هەوڵ بۆ دەستنیشانکردنی ئێریک تێن هاگ راهێنەرەکەی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی دەدەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە پۆچێتینیۆ ئەستەمە لەلایەن یانەکەیەوە رێگە جیابونەوەی بدرێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت راهێنەری داهاتووی شەیتانە سوورەکان، تێن هاگی هۆڵەندی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button