یاریگا–
دوای دوورخستنەوەی ئۆلێ گێنار سۆلشایەر لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یونایتد، چەند راهێنەرێک وەکو شوێنگرەوەی ناودەبرێن.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردەوە، چەند راهێنەرێک دیاری کراون وەکو شوێنگرەوەی راهێنەرەکەی پێشووی شەیتانە سوورەکان و، نزیکترینیشیان ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسایە.
سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە، کارگێری مان یو بۆ ئەم وەرزە لەگەڵ مایکل کاریک بەردەوام دەبێت و، پاشان بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرەکەی شازادەکان دەگوازێتەوە.