یاریگا-
هاری كەین ، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان دەربڕی بەرامبەر ئەلبانیا.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای ویمبلی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەلبانیای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.
گۆڵەكانی ئینگلتەرا لەلایەن هاری كەین سێ گۆڵ و هاری ماگوایەر گۆلێك و جۆردان هەندرسۆن گۆڵێك تۆمار كران.
لە دوای یاریەكە هاری كەین ووتی: هەركاتێك هەلێكم بۆ دەڕەخسا وا بیرم دەكردەوە كە دەتوانم گۆڵ تۆمار بكەم ، لە هەموو شوێنێكی یاریگادا بەهێز بووین ، ئەوەشمان بۆ جیهان سەلمان كە چیمان پێدەكرێت و دەتوانین چی بكەین.
ئینگلتەرا بە كۆكردنەوەی 23 خال لە ڕیزبەندی یەكەمی كۆمەڵەكەی دێت و پۆڵەنداش بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.