یاریگا–
دانی ئالڤێس، یاریزانی بەڕازیلی پێشووی یانەی ساوپالۆی ئەم وڵاتە، هەوڵ دەدات جارێکی دیکە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانە بەڕازیلیەکە لەوەتەی مانگی سێبتەمبەری رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ساوپالۆ هەڵوەشاندووەتەوە و تاوەکو ئێستا بێ یانەیە، سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە ئەو یاریزانە ئێستا سەربەستە و دەیەوێت دووبارە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.
مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە ئالڤێس دوای ئەوەی چاڤی وەکو راهێنەری بلاوگرانا دیاریکرا، هەوڵ دەدات دووبارە یاری بۆ ئەو یانەیە بکاتەوە.