ئه‌وروپائینگلتەرا

وادەی گەڕانەوەی دوو یاریزانی چێڵسی دیاری دەکرێت

Yariga App

یاریگا
تیمی پزیشکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، دڵنیایی دەداتە توماس توخێل راهێنەری یانەکەیان دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان، کریستیان پۆلیسیچ و نگۆلۆ کانتی لە پێکانەکەیان چاکدەبنەوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، هەردوو یاریزانەکەی بلوز ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاون و، بەپێ دوایین راپۆرتی پزیشکی دەرکەوتووە ئەو دوو یاریزانە دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان دەگەڕێنەوە و بەشداری یارییەکانی یانەکەیان دەکەن.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە کۆی 11 یاری ئەم وەرزە لە پرێمەرلیگ، 36 خاڵی کۆکردووەتەوە و، پێشەنگایەتی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button