ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد پێكانی ڤارانی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پێكانی ڕافایل ڤارانی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەكەی ڕاگەیاند.

لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئەتلانتا ڤاران تووشی پێكان هات و لە خولەكی 38 بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت.

هەژماری فەڕمی مانچێستەر یونایتد لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند ڤاران لە ئەژنۆیدا تووشی پێكان بووە و دووپاتیانكردەوە یاریزانەكە ناتوانێت بۆ ماوەی مانگێك بگەڕێتەوە یاریگاكان.

بەوەش بەرگریكارە فەڕەنسیەكە ناتوانێت لە یاری لوتكەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەشداری بكات ، هەروەها ناتوانێت بەشداری یاریەكانی هەڵبژاردەكەشی بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button