ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

راوێژکاری ئەڵمانیا داوا لە یاریزانێک دەکات ڤاکسینی کۆرۆنا وەرگرێت

Yariga App

یاریگا
بەهۆی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆربەی یاریزانەکانی بۆندزلیگای ئەڵمانیا ڤاکسینیان وەرگرتووە، بەڵام جۆشوا کیمیچ یاریزانی هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە و یانەی بایرن میونشن، رەتیدەکاتەوە ڤاکسین بکرێت.

دوای ئەوەی یاریزانەکەی باڤارییەکان رەتیکردەوە ڤاکسینەکە وەرگرێت، کاردانەوەی زۆر لە کۆمەڵگای ئەڵمانیا بەدوای خۆیدا هێنا، ئانجێلا مێرکل راوێژکاری ئەم وڵاتە داوا لەو یاریزانە دەکات، لەبەر بەرژەوەندی گشتی ڤاکسین وەربگرێت، چونکە یاریزانی هاوشێوەی ئەو نموونەی وڵاتەکەیانن و، بێگومان قسەکانی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا دەبێت.

کیمیچ بەم دواییە رەتیکردووەتەوە کە ڤاکسین وەربگرێت، ئەو یاریزانە لەو بڕوایەدایە ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی دەبێت، بۆیە تا ئەو کاتەی لە ئەنجامەکانی دڵنیا نەبێتەوە، ئامادەنیە خۆی ڤاکسین بکات.

Back to top button