یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی خراپترین زنجیرەی گۆڵكردنی تۆمار كرد لە ماوەی چوار ساڵدا.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكرد كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سەركەوتوو نەبووە لە تۆماركردنی گۆڵ لە ماوەی چوار یاری ڕابردووی یانەكەیدا لە خولی ئینگلیزی.
هەروەها ئاشكرایكردووە كۆتا جار كریستیانۆ نەیتوانیبێت لە چوار یاری بە دوای یەكدا گۆڵ تۆمار بكات وەرزی 2017/2018 بوو كاتێك درێسی ڕیاڵ مەدریدی دەپۆشی.
دۆن نەیتوانیووە لە یاریەكانی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا ، ئێڤەرتۆن ، لیستەر سیتی و لیڤەرپول گۆڵ تۆمار بكات لە خولی ئینگلیزیدا.
لەو كاتەوەی ئەستێرە پورتوگالیەكە گەڕاوەتەوە ڕیزی شەیتانە سورەكان بەشداری 9 یاری كردووە شەش یاری لە پریمەرلیگ و سێ یاری لە چامپیۆنسلیگ توانیویەتی شەش گۆڵ تۆمار بكات سێ گۆڵ بۆ هەر پاڵەوانیەتیەك.