یاریگا-یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی جێگرەوەی رۆناڵد کومانی راگەیاند.
بلەوگرانا بەشێوەیەکی کاتی سێرجی بارخوانی راهێنەری تیپی دووهەم دەکاتە جێگرەوەی کومان و هەر ئەمڕۆ دەستبەکاردەبێت. ماوەی کارکردنی سێرجی تا ئەوکاتە دەبێت یانەکە بەفەرمی چاڤی هێرناندێز یاخود راهێنەرێکی دیکە دەهێنێت بۆ کامپ نۆو.
سێرجی یەکێکە لە ئەستێرە مێژووییەکانی بارسا وەک یاریزان و لە نێوان ١٩٩٣-٢٠٠٢ وەک بەرگریکاری باڵی چەپ ٢٦٧ یاری بۆ بارسا ئەنجامداوە و هاوکات دەرچووی ئەکادیمیای یانەکە بووە.