یاریگا

بۆسكێتس: ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ ماندوویان كردین

Yariga App

یاریگا-

سێرجیۆ بۆسكێتسی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات باس لە شكستەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید دەكات.

ڕیاڵ مەدرید لە نێو یاریگای كامپ نۆو بوو بە میوانی بارسێلۆنا و یاریەكەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە بۆسكێتس ووتی: ئەوان بە شێوەیەكی درووست یاریان كردبە تایبەت ساتی تۆماركردنی گۆڵی یەكەم.

هەروەها ووتیشی: ئێمە بالادەستی یاریگا بووین و تۆپمان زۆر بەدەست بوو بەڵام خێرایی ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ زۆر مەترسیدار بوو ئێمەی تەواو ماندوو دەكرد.

سەبارەت بە ناوبژیوانی یاریەكە ناوەڕاستكارەكەی بلاوگرانا ووتی: بە شێوەیەكی گشتی یاریەكی باشی بەڕێوە برد ناوبژیوان.

ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و بارسێلۆناش بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ڕیزبەندی نۆیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button