ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ئۆریگی پێشکەش بە بارسێلۆنا کراوە

Yariga App

یاریگا
دیڤۆک ئۆریگی، هێرشبەری بەلجیکی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پێشکەش بە یانەی بارسێلۆنا کراوە و، لەوانەیە ئەو یاریزانە زستانی ئەمساڵ پەیوەندی بە بلاوگراناوە بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری بارسا لە هەوڵی ئەوەدایە زستانی داهاتوو هێرشبەرێکی دیە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بەرێوەبەری کارەکانی هێرشبەرەکەی رێدز ئەو یاریزانەی پێشکەش بەم یانەیە کردووە، هەرچەندە ئەستەمە هاندەرانی بلاوگرانا بە گواستنەوەکە رازی بن.

ئۆریگی لە ساڵی 2019 توانی لە قۆناخی پێشکۆتایئ چامپیۆنزلیگ، دوو گۆڵ لە بارسێلۆنا بکات و بووە هۆی دەرکردنی ئەو یانەیە لە پاڵەوانتیەکە.

Back to top button