ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

دایکی ئێمباپێ نهێنیەکی گەورە ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمان لە هەوڵی ئەوەدایە یانەکەی جێبێڵت و پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بکات، بەڵام دایکی قسەیەکی دیکە دەکات.

فاییزا لاماری ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی فەرەنسا و دایکی ئەستێرەکەی شازادەکان لەبارەی داهاتووی کوڕەکەی نهێنیەکی گەورە و چاوەڕواننەکراو ئاشکرا دەکات و دەڵێت ” ئێمە لەگەڵ بەرپرسانی پاریس لە گفتوگۆداین و هەموو شتێک بەباشی بەڕێوەدەچێت، من خۆم دوو شەممەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ لیۆناردۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەی قسەم کردووە، بەڵام ئایا گفتوگۆکان ئەنجامیان دەبێت، شتێک هەیە ئەویش ئەوەیە کە کوڕەکەم دەیەوێت ببێتە پاڵەوانی چاومپیۆنزلیگ “.

ئێمباپێ هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button