یاریگا–
لۆرێنزۆ پێلێگرینی، یاریزانی یانەی رۆمای ئیتاڵیا دواجار لەگەڵ یانەکەی گەیشتە رێکەوتن و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.
ماڵەپری فەرمی یانەی رۆمای ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، دوای هەوڵەکانی یانەکەیان و لەسەر داوای خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەر، دواجار لەگەڵ ناوەڕاستکاری یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2025 نوێکرایەوە.
پێلێگرینی لە 2017ـەوە یاری بۆ رۆما دەکات و لەو کاتەوە لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 161 یاری کردووە و توانیویەتی 25 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.