یاریگا-
جواو سانتۆس ، بەڕێوەبەری كارەكانی جۆرجینهۆی ئیتاڵی ڕایگەیاند یوڤێنتوس هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستكارەكەی چێڵسیسن داوە كاتێك ساری ڕاهێنەری یوڤێنتوس بووە.
سانتۆس لە لێدوانیدا بۆ ڕادیۆی بیانكونێرا ووتی: پێشتر ئەو كاتەی ساری ڕاهێنەری یوڤێنتوس بوو هەوڵی بەدەستهێنانی جۆرجینهۆی دەدا بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.
هەروەها ووتیشی: من پێم وایە ئەستێرە ئیتاڵیەكە هەلێكی باشی هەیە بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر ، چونكە ئێمە زۆربەی كات بیر لە میسی و ڕۆنالدۆ دەكەینەوە ، بەلام هیچ یاریزانێك ئەوەی بەدەست نەهێناوە كە جۆرجینهۆ ئەمسال بەدەستیهێناوە.
بەردەوام بوو ووتی: گرێبەستەكەی جۆرجینهۆ لەگەل چێلسی لە ساڵی 2023 بەسەردەچێت.