ئاسیائه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەرگریکارێکی ژاپۆنی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی ئارسێناڵ

Yariga App

یاریگا
تاکێهیرۆ تۆمیاسۆ، بەرگریکاری ژاپۆنی یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی و چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە ئەم وەرزە لە پرێمەرلیگ یاری بکات.

دەیڤید ئۆرنستین لە رۆژنامەی ئەتلەتیکی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە، یانە لەندەنیەکە دەیەوێت بەرگریکارێکی باڵی راست بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش یاریزانی ژاپۆنی یانە ئیتاڵیەکەیان کردووەتە ئامانج و گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەو یانەیە دەست پێکردووە و هەردوولا گەیشتونەتە رێکەوتنێکی سەرەتایی.

ئارسێناڵ ئەم وەرزە ئەنجامەکانیان لە پرێمەرلیگ چاوەڕوان نەکراون، بۆیە ئەو یانەیە دەیەوێت پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان، بەرگریکارێک بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

Back to top button