خوولهکانی دیکە
فەرمی: رۆناڵدۆ بووە یاریزانی مانچێستەر یونایتد

یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەشێوەیەکی فەرمی ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی جێهێشت و دوای دوازدە ساڵ جارێکی دیکە گەڕایەوە و پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە کرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لەسەر گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی واژۆ دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ووردەکارییەکی گرێبەستەکە باس نەکراوە.
رۆناڵدۆ لە ساڵی 2003 دوای جێهێشتنی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای وڵاتەکەی، پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتد کرد و تاوەکو ساڵی 2009 یاری بۆ ئەو یانەیە کرد و دواتر پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید و یۆڤینتۆس کرد و دواجار پاش دوازدە ساڵ گەڕایەوە.