خووله‌کانی دیکە

مەرجی مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ ئاشکرا بوو

Yariga App

یاریگا
چەند رۆژێکی کەم لە وادەی گواستنەوەی ئەم هاوینەی یاریزانان بووە و تاوەکو دێت بازارەکە لە دوا ساتەکانی گەرمتر دەبێت و دەنگۆی چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆس، بازارەکەی گەرمتر کردووە.

دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی دەڵێت، دۆن تەنها ئامانجی ئەوەیە وەرزی داهاتوو یاری بۆ مانچێستەر سیتی بکات و یانەکەشی ئامادەیە لەگەڵ گابریێل خێسۆس هێرشبەری بەڕازیلی ئەو یانەیە ئالوگۆڕی پێ بکات، بەڵام پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە بەهیچ شێوەیەک رێگە بە رۆشتنی ئەو یاریزانە نادات و لە بەرامبەردا ئامادەیە ئالوگۆڕی بە رەحیم ستێرلینگ بکات.

ئەو رۆژنامەنوسە ئەو زانیارەشی باسکردووە کە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا هیچ گرنگیەک بە گواستنەوەی رۆناڵدۆ نادات، ئەگەر بێتو کلیان مباپێ هێرشبەرەکەشیان یانەکەیان جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button