Loading...
ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: یاریزانەکانی پرێمەرلیگ ناتوانن بەشداری یارییە نێودەوڵەتیەکان بکەن

Yariga App

یاریگا
یانەکانی پرێمەرلیگی ئینگڵاند لە پێناو سەلامەتی یاریزانەکانیان بە گشتی و بە تێکڕایی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا بریاریانداوە رێگە بەو یاریزانانە نەدەن کە وڵاتەکەیان لە بازنەی سوورن بەشداری یارییە نێودەوڵەتیەکان بکەن.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، بریارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر لە زۆربەی وڵاتەکانی جیهان بکرێت، بەڵام یانەکانی خولی وڵاتەکەیان بریاریانداوە کە رێگە بەو یاریزانانە نەدەن لە بازنەی سوورن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، واتە هەندێ وڵات هەن کە بەهۆی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هێلی سووردان لە بەریتانیا.

یەکێک لەو وڵاتانە میسڕە، بۆیە یانەی لیڤەرپوول رێگە بە محەمەد سەڵاح هێرشبەری یانەکەیان نادەن گەشتی وڵاتەکەیان بکات، بە مەبەستی بەشداری کردن لە یارییە نێودەوڵەتیەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button