یاریگا-
پاڤێل نیدڤید جێگری سەرۆكی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی باس لە داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەكەیان دەكات.
پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئۆدەنیزی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە دەكرد كە ڕۆناڵدۆ داوای كردووە یەدەگ بێت ، چونكە چاوەڕوانی گرێبەست دەكات بۆی بێت بۆ ئەوەی ڕیزەكانی خانمە پیرەكە جێبهێڵێت.
هەردوو یانەی یوڤێنتوس و ئۆدەنیزی لە میانەی یاریەكانی هەفتەی یەكەمی سێریا ئەی ڕوووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات ، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەكی 60 هاتە نێو یاریگا.
لە وەلامدا نیدڤید بۆ تۆڕی دازن ووتی: ” ئێمە نابێت هەول بدەین چیرۆكی سەرنجڕاكێش بە ئیلهامی چیرۆكی خەیاڵی درووست بكەین ، ئەوە بڕیاری ڕۆناڵدۆ و ڕاهێنەر بوو بە هاوبەشی لە نێوان هەردوولا درابوو كە سەرەكی نەبێت ، ئەوەش ئاساییە و سەرەتای وەرزە هێشتە لایەنی جەستەی یاریزانەكان نەگەڕاونەتەوە ، ئەم. وەرزە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یوڤێنتوس دەمێنێتەوە ”.