یاریگا-
مانوێل لۆكاتێلی ئیتاڵی و ناوەڕاستكاری نوێی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە یاریكردن لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.
لە كۆنگرەی پێشكەشكردنی وەك یاریزانی نوێی یوڤێنتوس لۆكاتێلی ووتی: یوڤی هەموو كات لە پێش هەموو شتێكەوە بووە بۆ من ، دانوستانەكان گرنگ بوون بەلام ئاسان نەبوو.
هەروەها ووتیشی: ئەو كاتانە زۆر دوو دڵ بووم ، چونكە دەمویست بێمە ئێرە ، بۆ من زۆر گرنگ و پێویستە كە لێرە بم.
سەبارەت بە یاریكردن لە پاڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لۆكاتێلی ووتی: لێرە یاریزانی نایاب هەیە ، یاریكردن لە پاڵ كریستیانۆ كارێكی نایابە ، پێشتر لە یوتیوب سەیرم دەكرد ئێستاش هاوڕێین ، هەروەها دیبالا ، هەمووان بەهێزن لێرە.