ئه‌وروپائیتاڵیا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بێدەنگی شكاند

Yariga App

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بێدەنگی جۆی شكاند سەبارەت بەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە داهاتووی دەكرێت.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی:

ئەوەی من دەناسێت، دەزانێت کە من چەندە تەرکیزم لای پیشەکەمە. قسەی کەم و کرداری زۆر، ئەمە درووشمی من بووە لەوەتەی کاروانی وەرزشیم دەستی پێکردووە. بەڵام بەهۆی ئەو دەنگۆ و قسانەی بەمدواییانە لەبارەی منەوە گوتراوە، ویستم لێرەوە قسەی خۆم بکەم. بەدەر لەو بێڕێزیەی بەرامبەر من دەکرێت وەک مرۆڤێک و یاریزانێک، ئەو ڕووماڵەی میدیاکان لەبارەی داهاتووی منەوە دەکرێت، بێڕێزیە بۆ یانەکانی دەروبەر و ستاف و یاریزانانی یانەکانی ناوبراویش.

چیڕۆکی من لە ڕیال مەدرید نووسراوە و تۆمارکراوە و کۆتایی پێهات. چیڕۆکەکەم بە ژمارە و بە وشە نووسراوە، بە دەستکەوت و نازناوەوە نەخشێنرا، لە ڕیکۆرد و سەردێرەکاندا بەدی دەکرێت، لە مۆزەخانەی بێرنابیۆ و هزری سەرجەم هەوادارانی یانەکەشدا ماوەتەوە. بەدەر لە دەستکەوتەکانم لە یانەکەدا، پەیوەندیەکی پتەو و قووڵم هەبوو لەگەڵ سەرجەم هەوادارانی یانەکە لە ماوەی نۆ ساڵی یاریکردنم لەوێ، و هەوادارانیش خۆشەویستی مێرەنگیان نیشاندام، خۆشەویستیەک کە تا ئەمڕۆش سوپاسگوزارم لە بەرامبەریدا و دڵخۆشم بەوەی کە سەرجەم هەوادارانی ڕیال مەدرید منیان لە دڵەکانیاندا هێشتۆتەوە وەک چۆن منیش ئەوانم لە دڵی خۆمدا هێشتۆتەوە.

سەبارەت بەم دەنگۆ نوێیانەی کە لە ئیسپانیاوە بڵاوبوونەوە، کۆمەڵێک هەواڵ و چیڕۆکی جیاواز، منیان بە چەندین یانەی جیاواز لە چەندین خولی جیاواز بەستۆتەوە، کەسیش نایەوێت ڕاستیەکان بزانێت.

ئێستاش بێدەنگی خۆم دەشکێنم بۆ ئەوەی بڵێم کە ڕێگە بە کەس نادەم ناوی من بەکاربهێنێت. ئێستاش سەرنج و تەرکیزی تەواوم لای کاروانی وەرزشی خۆم و کارەکەمە، ئامادەم بۆ هەر ئاڵنگارییەک کە دێتە بەردەمم. شتەکانی دیکەش کە دەگوزەرێن؟ هەر هەمووی قسەن و بەس.

بابەتی زیاتر

Back to top button