ئیتاڵیا
یوڤێنتۆس سێ یاریزانی بە خواستن نارد فرۆشت
یاریگا-یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی رایگەیاند سێ یاریزانیان ناردووە بۆ پارما و ستاندەر لیج.
فیلیکس کۆرییا ی هێرشبەری لاو بە خواستن دەچێتە پارما، یانەی کڕیار مافی گواستنەوەی هەمیشەیی هەیە بەڵام یۆڤی مافی ئەوەی هەیە دواتر بیکڕێتەوە.
هەمزە رافیای تونسی و داودا پیتەرسی غانسیش پەیوەندی بە ستاندەر لیجی بەلجیکییەوە کرد، هەمزە تازە لە ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ چاک بوەتەوە.
بیانکۆنێری هاوینێکی بێ دەنگ بەڕێدەکات و تا ئێستا هیچ گواستنەوەیەکی ئەنجام نەداوە.