
یاریگا-
خۆرخی میسی ، باوك و بەڕێوەبەری كارەكانی لیۆنێل میسی پەیوەندیكردنی كوڕەكەی بە پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیەوە دووپاتكردەوە.
لە كاتی گەشتنی خۆرخی میسی بە فڕۆكەخانەی ” ئیل برات ” لە شاری بارسێلۆنا بە مەبەستی سەفەركردن بۆ پاریس لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا ووتی: بەڵێ میسی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە دەكات.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا میسی دڵتەنگە باوكی وەڵامی دایەوە و ووتی: ئەی خۆتان نەتانبینی؟
لە كۆتایشدا پرسیاری ڕۆشتنی میسی لە بارسێلۆنا لێكرا و ووتی: دەبێت پرسیار لە یانەكە بكەن.