یاریگا-
ئەنتۆنیۆ كاسانۆ ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی باس لە هەوالەكانی پەیوەندیكردنی ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری ئینتەر میلان دەكات بۆ ڕیزەكانی چێڵسی ئینگلیزی.
زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن لوكاكۆ بە بڕی 130 ملیۆن یۆرۆ و موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بلوزەوە دەكات.
سەبارەت بەوە كاسانۆ ووتی: ” ئەگەر ئەوە ئە بڕە بێت كە چێڵسی پێشكەشی كردووە بۆ گواستنەوەی لوكاكۆ من خۆم دەیبەم بۆ ئەوێ ، برڵام دەمەوێت بزانم لێرە چی ڕوودەدات ، لوكاكۆ دوو ئەزمونی زۆر خراپی لە ئینگلتەرا هەیە ، دەبێت پرسیار لە خۆت بكەیت ، بۆچی دەگەڕێمەوە بۆ یانەیەك كە قەدریان نەزانیم؟ ئایا ئەوە لە پێناو پارەیە؟”.
لە ساڵی 2019 لوكاكۆ بە بڕی 74 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە نیراتزۆریەوە كرد.