ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

چێڵسی واز لە لوکاکو ناهێنێت

یاریگا
رومێلو لوکاکو، هێرشبەری بەلجیکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی یانەی چێڵسی ئینگلیزی و ئەو یانەیە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ئۆفەرێکیان بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەکەی کرد، بەڵام ئۆفەرەکەی هەر زوو رەتکرایەوە.

جیانلوکا دی مارتزیۆ رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشكرای دەکات، یانە لەندەنیەکە واز لەو یاریزانە ناهێنێت و بە هەموو شێوەیەک هەوڵی گەڕاندنەوەی بۆ ستامفۆرد بریدج دەدات، ئەوان سەرەتا بە 100 ملیۆ یۆرۆ بۆ داخوازی چوون، بەڵام داخوازیەکەیان هەر زوو لەلایەن نێرازۆری رەتکرایەوە و ئەمجارەیان ئەو یانەیە ئامادەیە ئۆفەرەکە بۆ 120 ملیۆن یۆرۆ زیاد بکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هەردوو یانە هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە گەنگەشە لەسەر ئەم پرسە بکەن.

لوکاکو پێشتر چەند وەرزێک یاری بۆ یانەی چێڵسی کردووە و لە ساڵی 2014 ئەو یانەیە بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بوو و ئێستاش ئامادەن نزیکەی سێ ئەوەندە بۆ گەڕاندنەوەی خەرج بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button