
یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا وردەكاری و بەرواری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی بارسێلۆنا لەگەل یانەكەی ئاشكرا كرد.
ماوەی زیاتر لە مانگێكە گرێبەستەكەی لیۆنێل میسی لەگەل بارسێلۆنا بەسەرچووە و تا ئێستاش یاریزانەكە بێ یانەیە و گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی میسی واژۆ لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەكات بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو و تا ساڵی 2026.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ڕاگەیاندنی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئەفسانەكەی بلاوگرانا لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەبێت.
لە ڕاپۆرتەكانی ڕۆژنامە ئیسپانیەكەشدا هاتووە لیۆ ئامادە بووە موچەكەی بەڕێژەی %50 كەم بكرێتەوە.