
یاریگا-
ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە لەدەستدانی نازناوی جامی سوپەری فەڕەنسا.
لیل بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە پاریس سان جێرمانی بردەوە و دوای هەشت ساڵ بردنەوەی نازناوی لەسەر یەك لەلایەن پاریسەوە دواجار توانیان كۆتایی بە دەسەڵاتی پاریس بهێنن لە بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری فەڕەنسا.
لە دوای یاریەكە پۆچەتینۆ ووتی: بە گشتی ئاستێكی بەرزمان پێشكەش كرد بەڵام سەرەڕای ئەوەی دەستمان گرتبوو بەسەر یاریەكەدا نەمانتوانی بیبەینەوە ، پیرۆزبایی لە لیل دەكەین و ئێمە ئامانجی گەورەترمان هەیە لە بردنەوەی جامی سوپەری فەڕەنسا.