یاریگا–
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵیا گلەیی لە یاری FORTNITE دەکات و دەڵێت یاریزانەکان بە شێوەیەک ئاڵودەی ئەم یارییە بونە، تاوەکو درەنگانی شەو ناخەون.
راهێنەرەکەی یانە ئیتاڵیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ هەژماری فەرمی یانەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت ” ئەو یارییە بەشێوەیەکی ترسناک تێکەڵ بە خوێنی یاریزانەکان بووە، بەجۆرێک بەشێک لە یاریزانەکان تاوەکو درەنگانی شەو هەر خەریکی ئەو یارییە و رۆژی دواتریش یارییان هەیە ”.
خۆزێ مۆرینیۆ لە قسەکانیدا ئاماژە بەو کاتە دەکات کاتێک لە یانەی تۆتێهام راهێنەر بووە و ناوی یاریزانێکیش دێنێت کە زۆر پەرۆشی ئەو یارییە بووە.