ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

یوڤێنتوس پلانی خۆی سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پیانیچ ئاشكرا كرد

یاریگا-

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی گفتوگۆكانی سەبارەت بە گەڕاندنەوەی میرالیم پیانیچی بۆسنی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ ڕیزەكانی دەستپێكرد.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی یوڤێنتوس داوای هەندێك كات دەكات تا سەرەتا ئارۆن ڕامزی بفرۆشێت.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە لە ئێستادا یوڤێنتوس هەوڵی فرۆشتنی ڕامزی دەدات بە یەكێك لە یانەكانی وۆلڤەر هامبتۆن یان تۆتنهام و دوابەدوای یەكلاكردنەوەی ڕامزی ڕاستەوخۆ گرێبەستەكەی پیانیچ كۆتایی پێدەهێنێت.

پێشتر هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ئیدارەی بارسێلۆنا بە ناوەڕاستكارە بۆسنایەكەیان ووتوە كە لە پلانەكانی یانەكەدا نیە بۆ وەرزی نوێ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button