یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوو یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەوێت.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بارسێلۆنا هەردوو یاریزان لۆكاس هێرناندێز و لیۆن گۆرێتزكای بایرن میونشنی دەوێت.
بارسێلۆنا دەزانێت كە نرخی لۆكاس هێرناندێز بەرزە و ئەستەمە گواستنەوەی بەتایبەت دوای ڕۆشتنی داڤید ئالابا ، بەڵام گۆرێتزكا گرێبەستەكەی لەگەل بایرن لە وەرزی داهاتوودا بەسەردەچێت.
شایەنی باسە لە ساڵی 2018 بارسێلۆنا هەولی گواستنەوەی گۆرێتزكای دا ئەو كاتەی گرێبەستەكەی لەگەڵ شاڵكە بەسەرچوو بەڵام. یاریزانەكە بایرنی هەڵبژارد.