یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئاشكرایانكرد كە پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و یاریزانی یسنەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی هەفتەی داهاتوو داهاتووی خۆی لەگەل یانەكەی یەكلا دەكاتەوە.
لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا ناوی پاولۆ دیبالا بەوە دەهات لە ڕۆژنامەكاندا كە ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت و ناوی بە بارسێلۆناوە بەسترابوویەوە.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت بەڕێوەبەری كارەكانی دیبالا هەفتەی داهاتوو لە ئیتاڵیا دەبێت.
هەمان ڕۆژنامەنووس ئەوەشی ئاشكراكرد خۆرخی ئەنتونی بەڕێوەبەری كارەكانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە هەفتەی داهاتوو دەچێتە ئیتاڵیا بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەگەل بەڕێوەبەرانی خانمە پیرەكە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستێكی دوور و درێژ لەگەڵ یانەكەی.