یاریگا
فەرمی: سبەی ریال مەدرید گرێبەستێکی ئەم هاوینە رادەگەینێت

یاریگا–
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هاوینە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا داڤید ئالابا بەرگریکاری نەمسایی پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا گواستەوە، سبەی چوار شەممە بە فەرمی بە میدیاکان دەناسێندرێت.
کەمێک پێش ئێستا ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە دوای گواستنەوەی بەرگریکارە نەمساییەکە، بریارە سبەی چوار شەممە کاتژمێر 14:30 خولەک بەکاتی هەولێر ئەو یاریزانە نوێیە بە میدیاکان بناسێندرێت و دواتریش بەشدارئ کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی دەکات.
ئالابا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، ئەم هاوینە بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 درێسی ئەو یانەیە لەبەر دەکات.