ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئەرسیناڵ یاریزانێكی دیكەی گواستەوە ڕیزەكانی

یاریگا-
یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی دووەم گرێبەستی خۆی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ئەنجامدا.
كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ئەرسیناڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند سەركەوتوو بوون لە گواستنەوەی ئەلبێرت لۆكۆنگای بەلجیكی و ناوەڕاستكاری یانەی ئەندەرلەخت بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.
Welcome to north London, Albert! 👋
— Arsenal (@Arsenal) July 19, 2021
یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەكە بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە تۆپچیەكانەوە كرد و درێسی ژمارە 23 دەپۆشێت.