یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی ڕۆشتنی یاریزانێكی بۆ ڕیزەكانی یانەی گرانادا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بارسێلۆنا ڕۆشتنی یاریزانی لاو مۆنچۆ ڕۆدریگزی بۆ یانەی گرانادا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە بارسێلۆنا بە ڕێژەی %50ی دەست دەكەوێت لە ئەگەری فرۆشتنی ئەو یاریزانە لە لایەن گراناداوە و هەروەها لە داهاتوودا یاریزانەكە بكڕێتەوە.
مۆنچۆ یاریزانی لاماسیایە و لە منداڵیەوە پەیوەندی بە ئەكادیمیاكەوە كرد.