ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

سکۆلاری بەشێوەیەکی جیاواز وەسفی میسی دەکات

Yariga App

یاریگا
لویس فلیپێ سکۆلاری، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل نایشارێتەوە هەمیشە ئارەزووی ئەوەی کردووە رۆژێک بێت راهێنەرایەتی لیۆنێل میسی گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنا بکات.

راهێنەرەکەی پێشوی سامبا لەبارەی گۆڵکاری مێژوویی و تانگۆ دەڵێت ” بێگومان لیۆ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و هەموو راهێنەرێکیش هیوا دەخوازێت راهێنەرایەتی ئەو یاریزانە بکات، یەکێک لەو راهێنەرانەش منم کە هەمیشە ئارەزووم ئەوە بووە رۆژێک بێت و راهێنەرایەتی ئەو یاریزانە بکەم، چونکە ئەو یاریزانێکە هەموو رێگاکانت بۆ ئاسان دەکات ”

سکۆلاری پێشتر لە مۆندیالی 2002 لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی توانی ناسناوی مۆندیالەکە بباتەوە و دواتریش لە ساڵی 2003 تاوەکو 2008 راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵی کرد، بەڵام لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە هیچ ناسناوێکی بەدەست نەهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button