یاریگا–
فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەلەستینی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوایان لە کارگێری یانەی بارسێلۆنا کرد وەکو رێزێک بەرامبەر قوربانیەکانیان هیچ یارییەکی دۆستانە لە شاری قودس بەرامبەر یانە ئیسرائیلیەکان نەکەن.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە دوای بڵابونەوەی بەیاننامەکەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەلەستین، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکەش وەڵامی ئەوانی دایەوە و دەڵێت ” نامەکەی ئێوەمان بەدەست گەیشت و لە نیگەرانیەکانی ئێوە تێدەگەین، تاوەکو ئێستا ئێمە پلانەکانمان بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا نەکردووە، بۆیە هیچ بریارێکمان نەداوە کە لە شاری قودس یاری دۆستانە بکەین ”.
پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە بارسێلۆنا وەکو ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی داهاتوو، بریاریداوە لە شاری قودس یارییەکی دۆستانە لەگەڵ یانەیەکی ئیسرائیلی بکات، هەر ئەمەش وایکرد کە فەلەستینیەکان دڵگران بن و داوایان کرد کە ئەو یارییە نەکرێت.