دیپای لە پێناو یاری کردن بۆ بارسێلۆنا موچەکەی کەم کردووە

یاریگا–
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە پێناو پەیوەندی کردن بە یانە کەتەلۆنیەکە هەموو مەرجەکانی کارگێری یانەکەی پەسەند کردووە و رێژەیەکی زۆریش لە موچەکەی کەمکردووەتەوە.
ماڵپەری وەرزشی گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە کە دوای ئەوەی هێرشبەرە هۆڵەندیەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەرەنسی کۆتایی هات، بریاریدا یانەکەی جێبێڵێت و دواجاریش بێ بەرامبەر پەیوەندی بە بلاوگرانا کرد، سەرەتای کە کارگێری یانە کەتەلۆنیەکە پەیوەندیان بەم یاریزانەوە کرد، بەڵێنیان پێدا ساڵانە حەوت ملیۆن یۆرۆ موچەی پێدەدەن و یاریزانەکەش هیچ کێشەیەکی نەبوو، بەڵام دوای ماوەیەکە یانەکە پەیوەندیان بە یاریزانەکە کردەوە و ئاگاداریان کردەوە کە لە توانایاندا نیە زیاتر لە پێنج ملیۆن یۆرۆی پێبدەن.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە دیپای بەم پێشنیارەی یانەکەشی رازی بوو و دواجار لە پێناو ئەوەی یاری بە درێسی بارسێلۆنا بکات، واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد.