یاریگا–
حەنان فەتلاوی، خانمە پەرلەمانتاری عێراقی ئەمجارەیان هێرش دەکاتە سەر مەسعود عەبدولخالق سەرۆکە کوردەکەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق.
خانمە پەرلەمانتارەکەی عێراق لە بەرنامەیەکی کەناڵێکی عێراق دەڵێت ” ئەگەر بە دەستی من بێت یونس مەحمود هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەم لە شوێنی سەرۆکە کوردەکەی ئێستا دەکەمە سەرۆکی فێدراسیۆن و ئەو کەسێکی شایستەیە”.
فەتلاوی ساڵانی رابردوو بەردەوام هێرشی کردۆتەوە سەر کەسیاتیە سیاسیە کوردەکان و ئەمجارە رووی هێرشەکانی کردۆتە سەر بەرپرسە وەرزشیەکان.