
یاریگا–
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی هاوینی ئەمساڵ ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات، بەڵام کێشەکە ئەوەیە یانە ئیسپانیەکە ئامادەنیە تێچووی ئەو یاریزانە خەرج بکات.
دونکان کاستلەرز رۆژنامەنوسی فەرەنسی ئاشکرای کردووە کە کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانە زانیاری ئەوەیان داوەتێ یاریزانەکە هەموو ئاواتی ئەوەیە یاری بۆ شایانەکان بکات، بەڵام گەورەترین کێشەی ئەو یاریزانە ئەوەیە یانەکەی ئامادەنیە کەمتر لە 80 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری بێت و یانە ئیسپانیەکەش ئامادەنیە ئەو پارە زۆرەی لە پێناو گواستنەوەی خەرج بکات.
ئەو رۆژنامەنوسی ئەوەشی باسکردووە یەکێکی دیکە لە کێشەکانی بەردەم گواستنەوەی ئەو یاریزانە مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانیەتی، چونکە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریال مەدرید پەیوەندیەکانی لەگەڵی باش نین.