ئه‌مریکائینگلتەرا

لیڤەرپوول بە مەرجێک دەستبەرداری ئۆریگی دەبێت

Yariga App

یاریگا
دیڤۆک ئۆریگی، هێرشبەری بەلجیکی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و ئەو یانەیە تەنها بە یەک مەرج ئامادەیە دەستبەرداری بێت، بە پێچەوانەوە ئەو یاریزانە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە کە بەم دواییە بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە بەلجیکیەکە لەگەڵ کارگێری رێدز کۆبووەتەوە و داوای کردووە داهاتووی ئەو یاریزانە یەکلایی بکەنەوە و یانەکەش رایگەیاندووە هەر کاتێک ئۆفەرێک لە نێوان 10 بۆ 15 ملیۆن پاوەند بە دەستیان بگات، ئامادەن دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن و بە پێچەوانەوە تاوەکو هاوینی داهاتوو دەستبەرداری نابن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە لیڤەرپوول وەرزی داهاتوو چەند هەفتەیەک بەهۆی بەڕێوەچوونی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا محەمەد سەڵاحی میسڕی و سادیۆ مانێ سەنیگالی بەردەست نانێت، بۆیە نایانەوێت دەستبەرداری ئۆریگی بن و ئەو کات لە شوێنی یەکێک لەم دوو یاریزانە یاری پێدەکەن.

Back to top button