خوله‌کانی دیکە

فەرمی: دوو ئەستێرەی بەلجیكا بەشداری یاریەكەی بەرامبەر ئیتاڵیا ناكەن

Yariga App

یاریگا-

ڕۆبەرتۆ مارتینیز ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا ڕایگەیاند دوو ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی ناتوانن لە یاری بەرامبەر ئیتاڵیا بەشداری بكەن.

ڕۆبەرتۆ مارتینیزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا ڕایگەیاند هەریەك لە یاریزانان كیڤن دی برۆین و ئیدین هازارد ناتوانن بەشداری یاری داهاتووی هەڵبژاردەكەیان بكەن بەرامبەر ئیتاڵیا.

ڕاهێنەرەكەی شەیتانە سورەكان ووتی: پێكانەكەی هازارد و دی برۆین مەترسیدار نیە هێشتا لەگەڵمانن لە پاڵەوانیەتیەكەدا برلام دەبێت 24 كاتژمێری دیكە چاوەڕێ بكەین ، بۆ یاری ڕۆژی هەینی بە تەواوی ئامادە نابن ، بەڵام لە قۆناغەكانی داهاتووتردا لەگەڵمان دەبن.

شایەنی باسە لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا هەڵبژاردەی بەلجیكا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button