ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

١٠٠ ملیۆن پاوەند پارەی مان سیتی بۆ گریلیش ئامادەیە

Yariga App

یاریگا-یانەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت جاک گریلیش بکاتە گرانترین یاریزانی ئینگلیزی لە مێژوودا.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا ئینگلیزییەکان، یانەی مان سیتی لەسەر داوای پیپ گواردیۆلا  گرێبەستێکی پێشکەشی ئەستۆن ڤیلا کردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری هێرشبەرە ئینگلیزییەکە ببن و لە بەرامبەردا ١٠٠ ملیۆن پاوەند وەردەگرن.

گریلیشی ٢٥ ساڵ بەو ئاستە بەرزەی بەرامبەر چیک نیشانیدا هێندەی دیکە سەرنجی ستیزنی راکێشاوە، بەڵام وابڕیارە کاروبارە فەرمییەکان دوای تەواوبوونی یۆرۆ دەستپێبکەن.

مانچێستەر سیتی هاوکات دەیەوێت هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهام بە بڕە پارەیەکی هاوشێوە بگوازێتەوە و بەو دوو یاریزانە خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادەبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button