ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد کار لەسەر گواستنەوەی دوو یاریزان دەکات

Yariga App

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم هاوینە هەردوو یاریزان جەیدن سانچۆ لە یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا و هەروەها رافای ڤاران لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە،

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە، شەیتانە سوورەکان هەموو ئامانجیانە پێش هەموو شتێک داهاتووی ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانە ئەڵمانیەکە یەکلایی بکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا چاوەڕێ وەڵامەکەیانن.

لەلایەکی ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی باسکردووە کە یانەکەی شاری مانچێستەر ماوەیەکە رافایل ڤاران بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاشی کردووەتەوە ئامانج و پێدەچێت لە دوای یەکلایی بونەوە پرۆژەی سانچۆ، داهاتوو ئەو یاریزانەش یەکلایی بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button