یاریگا–
یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی ماوەیەکی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئالبیرت سامبی ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی ئاندەرلەختی ئەم وڵاتە دەست پێکردووە و هەردوو یانە نزیکن لە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە.
کریستۆڤ تێریور رۆژنامەنوسی ئینگلیزی نزیک لە یانە لەندەنیەکە ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی ئەو یانەیە ماوەیەک لەمەوبەر لە پێناو گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارە، گفتوگۆکانیان لەگەڵ یانە بەلجیکیەکە دەست پێکردووە و ئەوان ئامادەن بۆ گواستنەوەی 15 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن، بەڵام یانەکەی داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەکەن و جیاوازیان تەنها پێنج ملیۆن یۆرۆیە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت رێکەوتن لەسەر ئەم پرۆژەیە بکرێت.
سامبی 21 ساڵان وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 37 یاری کردووە و بەرهەمەکەشی سێ گۆڵ و سێ ئاسیست بووە.