ئیتاڵیا

یەکەم لێدوانی ئالێگری لەسەر هەواڵی تێوەگلانی لە سپی کردنەوەی پارە

Yariga App

یاریگا-ئەمڕۆ لە هەواڵێکی کتوپڕدا راگەیەندرا پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یوڤێنتۆس دەکات بە تۆمەتی  سپی کردنەوەی پارە.

ئالێگری کە تازە گەڕاوەتەوە جیهانی تۆپی پێ و ئەرکی یۆڤی گرتووەتەوە دەست لە بەیاننامەیەکدا وتی “بەهەموو جۆرێک رایدەگەیەنم هیچ پەیوەندییەکم  نیە بەو هەواڵەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە و دوورم لە هەر جۆرە چالاکی نایاسایی و نائاساییەوە چ جای سپی کردنەوەی پارە”.

بەگوێرەی هەواڵەکان ئالێگری لە ماوەیەکی کەمدا بڕی ٥٠٠ هەزار یۆرۆی  لە دوو گازینۆ دا خەرجکردووە و ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی چالاکیی گوماناوی سپی کردنەوەی پارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button